عادل عەبدولەمەهدی هۆشداری لە هێرشێکی لەناکاو دەدات

سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێكی عێراق، عادل عەبدولمەهدی، لە فڕینی ژمارەی فڕۆکەی هێزەکانی هاوپەیمانان هۆشداری دەدات و بە پشێلکردنی سەروەری عێراق ناوزەدەی دەکات.


ئاژانسی هەواڵیی عێراقی (واع) لە زاری نووسینگەی سەرۆک وەزیران د. عادل عەبدولەمەهدیەوە هۆشداری دەدات لە سوڕانەوەی ژمارەیەک فڕۆکەی ڕێگەپێنەدراو بەسەر بنکە سەربازییەکانی ناو وڵاتەکە، کە ئەگەری ئەوەیان هەیە هێرشبکەنە سەر هێزە عێراقی و نوێنەری وڵاتە بیانییەکان.


ئاماژەی بەوەش کردووە، فڕۆکەکان بەسەر بنکەکانی سپایکەر و شوهەدا لە دوز و فڕۆکەخانەی حلێوە و بنکەی ئەشرەف و مەنسووریە دەسوڕێنەوە.


جەختیشی کردەوە لەوەی ئەم کارە نایاسایی و نابەرپرسیارانەیەی "هەندێک لایەن" ئەنجامیدەدەن لە کردنەئامانجی بنکە سەربازییە عێراقییەکان و نوێنەرە بیانییەکان، "بەئامانجگرتنی سەروەریی عێراقە و سنووری عێراق و گەلەکەی دەبەزێنێت".


فەرماندەی هێزە چەکدارەکان لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونیشی کردەوە، "ئەنجامدانی هەر کردەیەکی جەنگی و سەربازی وەک پەرچەکردارێک لەبەرانبەردا، ڕێگەپێدراو نییە و هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایشی هاووڵاتییان، هەروەها سەروەری و بەرژەوەندیی باڵای وڵات پێشێلدەکات".


ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمەریکا و هێزە هاوپەیمانەکان لە سەربازگەکانی قائیم و گەیارو کەیوەن کشانەوەو ئێستا تەنها لە حەریر لە هەولێر و لە عەین ئەسەد نیشتەجێن.
 


PM:02:27:30/03/2020