وێنە .. پەرستیارێکی ئەمەریکی وێنەیەکی مەترسیداری کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە

پەرستیارێکی ئەمەریک لە ولآیەتی نیویۆرک وێنەیەکی مەترسیداری قوربانییەکانی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە.

 

ئەو پەرستیارە وێنەیەکی کامیۆنێکی تەرم گواستنەوەی بڵاوکردۆتەوە کە پڕە لە تەرمی قوربانییەکانی کۆرۆنا کە لەبەردەم نەخۆشخانەیەکدا وەستاوە لە شاری نیویۆرک تا تەرمی تری تێبکەن.

 

پەرستیارەکە ئامانجی بڵاوکردنەوەی وێنەکە بۆ ئەوە دەگێرێتەوە بۆ ئەوەی خەڵک بترسن و پرسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەجدی وەربگرن و کەرەنتینە بکەن.



PM:05:44:30/03/2020