ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی کوردستان رایدگەیەنن" لێرەوە ئاگاداری دەسەڵاتدارانی هەرێم دەکەینەوە کە کەمکردنەوەی مووچەکانمان ئەو هەنگاوانە بەلای ئێمەی مامۆستایانەوە هێڵی سورە و قبوڵکراو نییە".
له راگهیهندراوێكدا كه وێنهیهكی دەست "سپی" کەوتووە، ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازیی کوردستان رایگهیاند" ئێمە لە ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی چاوەڕوانی گێڕانەوەی پاشەکەوت و دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران بووین، بەڵام بەداخەوە چەند ڕۆژێکە دەنگۆی بڕینی دەرماڵەو کەمکردنەوەی مووچەکانمان، یان دابەشکردنی مووچە لە سیی ڕۆژ زیاتر دەبیستین".
ئهنجومهنهكه ئاگاداری دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستانی كردوهاتهوه کە ئەو هەنگاوانە بەلای ئهوانهوه هێڵی سورەو قبوڵکراو نییە و ئهگهری بڕیارێكی لهوجۆرهشی به "ستهمكارانه" وهسفكردوه و رایگهیاندوه" كه له ئهگهری بڕیارهكهدا "بەدڵنیاییەوە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینە مەیدانی خەبات دژ بەوانەی چارەسەری هەموو گرفتە کەڵەکەبووەکانی هەرێم لەبڕین و پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران و مامۆستایاندا دەبیننەوە. "
له كۆتایی بهیاننامهكهدا ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازیی کوردستان دهڵێت" بڕیاردەرانی ئەم ستەمکارییە نوێیەش بەرپرسیار دەکەین لەهەر پێشهات و ڕووداوێکی نەخوازراو و پەککەوتنی پرۆسەی خوێندن".