وتەبێژی حکومەتى هەرێم لەبارەی دابەشکردنی مووچە ڕوونکردنەوە دەدات

وتەبێژی فەرمی حکومەتى هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" لەئێستادا کۆی داهاتەکانى حکومەت کەمی کردووە، بەڵام هەرکاتێک ئەو داهاتانە کۆکرانەوە و ئامادەبوو مووچە دابەشدەکەن".

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتى هەرێم لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئێستا قەیرانێکی ئابووری ڕووی کردۆتە هەموو جیهان، ئەمە جگە لەو دەرهاویشتە ئابوورییانەی بەهۆی کۆرۆناوە درووستبوون، لەو چوارچێوەیەشدا هەرێمی کوردستانیش کاریگەری کۆرۆنای لەسەر بووە".

ئاماژەى بەوەشکرد"  بەپێی پێشهاتەکان حکومەتى هەرێم سیاسەتی خۆی دادەڕێژێت و حکومەت بەردەوامدەبێت لەدابەشکردنی مووچە".

باسی لەئەوەشکرد: هەموو داهاتەکانی حکومەت کەمبوونەتەوە، بەڵام هەرکاتێک ئەو داهاتانە ئامادەبوون دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکەن.

 

 


 



AM:12:12:31/03/2020