ئەمەریکا سیستەمی پاتریۆت لە هەولێر و عەین ئەسەد جێگیر دەکات

دوای چۆڵکردنی چەند بنکەیەکی سەربازی و کۆکردنەوەی هێزەکانی لە هەردوو سەربازگەی هەریر لە هەولێر و، عەین ئەسەد، ئەمەریکا سیستەمی پاتریۆت بۆ بەرگری لە دژی مووشەک و فڕۆکە لەو دوو سەربازگەیە جێگیر دەکات.


ئاژانسی فرانس پرێس لە چەند سەرچاوەیەکی ئەمەریکیەوە بڵاویکردۆتەوە کە ئەمەریکا سیستمەی مووشەکی بەرگری بۆ هەردوو سەربازگەی عەین ئەسەد و هەریر دادەنێت لە عێراق.

 
تا ئێستا عێراق بەفەرمی هیچ هەڵوێستێکی ئەرێنی، یان نەرێنی لەسەر ئەو پرسە نوێیە سەربازیەی ئەمەریکا نییە.

 
دانانی ئەو سیستەمە پێشکەوتووە بۆ بەرگرتنە لەو هێرشانەی کە لە کۆتایی سالی رابردووە لەسەر بنکەکانی ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی لە عێراق توندبۆتەوەو، ئەمەریکا لایەنە شیعە چەکدارە عێراقییەکانی سەربە ئێران و خودی ئەو وڵاتەش تاوابنار دەکات.

 


AM:09:54:31/03/2020