قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان درێژکرایەوە

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" بۆ ماوەی ١٠ رۆژ قەدەغەی هاتوچۆ درێژکرایەوە".

 


كه‌مێك پێش ئێستا ڕێبەر ئەحمەد، وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان له‌ كۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" پاش ئه‌وه‌ى راوێژمان به‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد، وه‌ك لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا بڕیارماندا قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ بۆ ماوه‌ى ١٠ رۆژ درێژبكرێته‌وه‌ واته‌ له‌ ١ى نیسان بۆ ١٠ى نیسان".

 

ئاماژەی بەوەشکرد" لە ئەمشەو کاتژمێر ١٢:٠٠ی شەوەوە بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەروەها هیچ گەشتیارێک بۆی نییە بێتە هەرێمی کوردستان".

 

رێبەر ئەحمەد راشیگەیاند" لەسەر داوای پارێزگاری شارەکان لە کاتژمێر ١:٠٠ی شەو تا کاتژمێر ٦:٠٠ی بەیانی دەتوانن ئەو هاووڵاتییانەی مارکێت و  کێڵگەی پەلەوەری و زەوی کشتوکاڵییان هەیە هاتوچۆ بکەن".

 

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە هاوڵاتییان و هێزە ئەمنییەکان کرد هاوکاتی یەکتر بکەن رێز لە یەکدی بگرن.

 


 



PM:05:27:31/03/2020