سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کو‌لتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
حکومەتی هەرێم: ٥ ی نیسان یاسای چاکسازی جێبەجێدەکرێت
هەرێم ٤٥% داهاتی لەدەستداوە
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئومێد سه‌باح، رایگه‌یاند " لە ٥ ی نیسانەوە یاسای چاکسازی جێەبەجێدەکەین" هەروەها دەشڵێت" لەم دۆخەدا هه‌رێمی كوردستان ٤٥% ی داهاتی له‌ده‌ستداوه و سه‌رۆكی حكومه‌تیش، سێ پرسی كردووه‌ته ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی، مووچه و ئاسایشی خۆراك و ئاسایشی ته‌ندروستی هاووڵاتیان".
ئومێد سەباح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا کە لە میدیاکانی نزیک پارتی بڵاوکراونەتەوە، دەڵێت " له ٥ ی نیسانه‌وه یاسای چاكسازی بۆ هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری جێبه‌جێ ده‌كرێت".
ئەو دەڵێت" كۆی گشتی داهاتی هه‌رێم ئه‌و كاته 939 ملیۆن دۆلار بوو. به‌ڵام خه‌رجییه‌كان به‌م جۆره بوون: 755 ملیۆن دۆلار بۆ مووچه ته‌رخان ده‌كرا و عێراقیش 383 ملیۆن دۆلاری دابین ده‌كرد، واته %51ی مووچه‌ی ده‌نارد. باقییه‌كه‌ی له داهاتی ناوخۆ و فرۆشی نه‌وت پڕ ده‌كرێته‌وه".
روونیشیكرده‌وه " له هه‌رێمی كوردستان 1 ملیۆن و 234 هه‌زار كه‌س مووچه له حكومه‌ت وه‌رده‌گرێت. 205 ملیۆن دۆلاریش بودجه‌ی به‌گه‌ڕخستن بووه. له‌وه‌ش 35 ملیۆن دۆلار بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان ته‌رخان كراوه، مانگانه. واته: كۆی گشتی خه‌رجی: 995 ملیۆن دۆلار بووه. واته له مانگی دیسێمبه‌ر 56 ملیۆن دۆلار كورتهێنانمان هه‌بووه".
سه‌باره‌ت به ژماره‌كان له مانگی ئازاردا، ئومێد سه‌باح وتیشی " له مانگی ٣دا ٤٧٩ ملیۆن دۆلارمان له داهاتی كوردستان له‌ده‌ستداوه، كه له ٤٥% ی كۆی داهاته، ٢٤٤ ملیۆن دۆلاری داهاتی ناوخۆ دابه‌زیوه بۆ ٦٠ ملیۆن دۆلار. داهاتی نه‌وت له ٣٠٠ ملیۆن دۆلاره‌وه دابه‌زیوه بۆ ٦٠ ملیۆن دۆلار.
هه‌روه‌ها گوتی: ته‌نیا له‌م مانگه ٣٨٣ ملیۆن دۆلاری عێراق و ٦٠ملیۆن دۆلاری ناوخۆ و ٦٠ ملیۆن دۆلاری داهاتی نه‌وت كۆی بكه‌ینه‌وه، ٥٢٠ ملیۆن دۆلار ده‌كات و ئێمه ٤٧٩ ملیۆن دۆلارمان له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، بۆ رێكخستنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان، سێ ئه‌وله‌ویه‌تی هه‌بووه:
یه‌كه‌م: مووچه دابین بكرێت.
دووه‌م: ئاسایشی خۆراك دابین بكرێت.
سێیه‌م: ئاسایشی ته‌ندروستی دابین بكرێت.
ئومێد سه‌باح لە کۆتاییدا جه‌ختیكرده‌وه " تا ئه‌م له‌حزه‌یه هیچ نیه‌تێك نییه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه. به‌ڵێن ده‌ده‌ینه خه‌ڵكی كوردستان به شه‌فافیه‌ت ئه‌و داهاته‌ی دێته ده‌ستمان ئه‌وله‌ویه‌تی بۆ مووچه‌یه. به‌ڵام له ٥ ی نیسانه‌وه یاسای چاكسازی بۆ هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری جێبه‌جێ ده‌كرێت".
PM:11:43:31/03/2020
یاسای چاکسازی
حکومەتی هەرێم
داهات
دەم پارتی لەلایەن دادگای تورکیاوە هەڕەشەی داخستنی لەسەرە
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردی‌دا بەمشێوەیە دەردەکەون
بەرەسمی یاریزانێکی ریاڵ مەدرید یانەکە جێدەهێڵێت
ئەستێرەکان
ئێران سزای سێدارە بەسەر راپەرێکی ناڕازی دەسەپێنێت
وێنە.. هونەرمەندێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد
وێنە.. بانە شێروان بە چەند ستایلێکی نوێ دەردەکەوێت
وێنە.. هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد
وێنە.. دینا چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە
Spee Media