تورکیا.. کۆرۆنا زۆر بەخێرایی تەشەنە دەکات

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی تورکیای دراوسێی هەرێم زۆر بەپەلە تەشەنە دەسێنێت و، تا ئێستا ٢١٤ کەس گیانیان لەدەستداوەو، تووشبوان ٢٧٠٤ کەسە.

 
وەزیری تەندروستی تورکیا فەخرەدین قۆجە، ئەمشەو  رایگەیاند" لە ٢٤ کاتژمێردا ٤٦ کەسی تر گیانیان لەدەستداوەو بەمەش ژمارەی مردوان لە ١٦٨کەسەوە بەرزبوەوە بۆ ٢١٤کەس".


هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی تووشبوون گەیشتۆتە ١٣٥٣١کەس، لە دوێنێوە ٢٧٠٤ کەس تووشبوون.
وەزیری تەندروستی وتیشی ژمارەی چاکبوان ٢٤٣ کەسن.


دوای ئێران، تورکیا دووەم دراوسێی هەرێمی کوردستان و عێراقە کە بەشێوەیەکی زۆر خێرا کۆرۆنا تیایدا تەشەنە دەکات.

 


AM:12:18:01/04/2020