سكاڵای لەسەر بەرپرسی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لەسلێمانی تۆمار كرا

ژمارەیەك لە پەڕلەمانتارانی خولی پێشوی پەرلەمانی كوردستان لە دادگای سلێمانی سكاڵای یاساییان لەسەر بەرپرسی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژارنەكانی سلێمانی و كەناڵی گەلی كوردستان تۆمار كرد.

حەمەسەعید حەمە عەلی، پەڕلەمانتاری خولی پێشوی پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی كوردیوی ڕاگەیاند: لە گەڵ ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی خولی پێشوتری پەڕلەمانی كوردستان لە دادگای سلێمانی داوای یاسایمان لەسەر هەریەكە لە بەرپرسی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژارنەكانی سلێمانی و كەناڵی گەلی كوردستان تۆماركرد.

ئەو پەڕلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە خولی پێشوی پەڕلەمانی كوردستان وتیشی" لەكاتێكدا ئێمە باجی یەكێَتی پەڕلەمانتارنمان پێبوو كە بەپێی یاسا ڕێگە پێدراوە سەردانی ناوەندو بنكەكانی دەنگدان و جیاكردنەوەیان بكەین ، بەڵام دوای ئەوەی سەردانی ناوەندی جیاكردنەوەی دەنگەكانمان كرد لە هوانە، لە لایەن بەڕێوەبەری وێستگەكەوە رێگەیان نەدا بچینە ژورەوە و پێیان راگەیاندین كە لەسەرو خۆیانەوە ئاگاداركراوینەتەوە و دەبێت بگەڕێنەوە".

حەمە سەعید حەمە عەلی ئەوەشی خستەروو: سكاڵاكە لەسەر كەناڵی گەلی كوردستان و بەڕێوبەرو ئامادەكاری ڕاپۆرتەكەیە لەگەڵ هاوڕێ تۆفیق بەرپرسی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژارنەكانی سلێمانی كە بێ لایەنی خۆی لەدەست داوەو بۆیە ئێمە وتەمان لێ وەرگیراو داوای قەرەبوی مەعنەوی دەكەین چونكە ئێمە تەشهیرمان پێ كراو.



PM:04:03:05/05/2014