لهراگهیهندراوێکدا کۆمهڵێک رۆشنبیرو رۆژنامهنوس داوادهکهن " هەموو لایەك بە زووترین كات جڵەوی رووداوەكان بگرنو نەهێڵن لەدەست دەرچن. بەپێچەوانەوە، هەڵگیرسانی ئەم ئاگرە، پێش ەموو كەسێك ئەو توندڕەوانە دەسووتێنێت، كە بێباكانە دەیانەوێ خۆیانو ئێمەش بەرەو كارەسات بەرن".
لهو راگهیهندراوهدا کهئیمزایی شانزه رۆشنبیرو رۆژنامهنسوی پێوهیه هاتوه " پاش كۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدانو هەڵبژاردن، هەموومان بە چاوی هیواوە چاوەڕێی ئەوە بووین ئیدی شەڕە قسەو ململانێیەك كە خەریك بوو دەگەیشتە ئێسك شكاندن، كۆتایی بێت، هەموو لایەنەكان تەنگژەو بارگرژی هەڵمەتی هەڵبژاردن تێپەڕێننو بە عەقلو مەنتیقو بەرپرسیارێتییەوە تەسلیمی ئیرادەی خەڵكو دەنگدەر بنو لێرە بەدواوە بە هێمنیو پێكەوە بیر لەوە بكەنەوە چۆن خزمەتی ئەو جەماوەرە بكەن كە متمانەی پێ بەخشیونو دەنگی پێداون، بەتایبەت كە هەموو لایەنەكان خۆیان بە براوە دەزانن. بەڵام بەداخێكی گرانەوە، رووداوەكانی چەند رۆژی رابردووی سلێمانی ئاماژەیەكی ترسناكن بەوەی كە پێدەچێ هەندێك ناوەندی توندڕەو دەیانەوێ دۆخەكە بەرەو ئاڵۆزیو پشێوی بەرن"
ههر لهو ڕاگهیهندراوهدا هاتووه "كوردستانو شاری سلێمانی بەتایبەتی، ئەمڕۆ لەهەموو كاتێك زیاتر پێویستی بە هاوكاریو هاوئاهەنگیو پێكەوە هەڵكردنی هەموومان هەیە. خزمەتكردنی كوردستان نە تەنها بە یەك لایەن دەكرێتو نە بە تەنهاش ئەركی یەك لایەنە. پێویستە هەموە لایەنەكان بەرپرسیارانەو دوور لە رۆحی تۆڵەسەندنەوە مامەڵە لەگەڵ رووداوەكاندا بكەن"
دەقی راگەیەنراوەكە:
بۆ رایگشتیو هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان
پاش كۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدانو هەڵبژاردن، هەموومان بە چاوی هیواوە چاوەڕێی ئەوە بووین ئیدی شەڕە قسەو ململانێیەك كە خەریك بوو دەگەیشتە ئێسك شكاندن، كۆتایی بێت، هەموو لایەنەكان تەنگژەو بارگرژی هەڵمەتی هەڵبژاردن تێپەڕێننو بە عەقلو مەنتیقو بەرپرسیارێتییەوە تەسلیمی ئیرادەی خەڵكو دەنگدەر بنو لێرە بەدواوە بە هێمنیو پێكەوە بیر لەوە بكەنەوە چۆن خزمەتی ئەو جەماوەرە بكەن كە متمانەی پێ بەخشیونو دەنگی پێداون، بەتایبەت كە هەموو لایەنەكان خۆیان بە براوە دەزانن. بەڵام بەداخێكی گرانەوە، رووداوەكانی چەند رۆژی رابردووی سلێمانی ئاماژەیەكی ترسناكن بەوەی كە پێدەچێ هەندێك ناوەندی توندڕەو دەیانەوێ دۆخەكە بەرەو ئاڵۆزیو پشێوی بەرن.
ئێمە پێمان وایە دەبێ هەرچی زووەو زۆر بەپەلە، هەموو لایەنەكان جڵەوی ئەو خەڵكە توندڕەوە بكەنو رێگەیان پێ نەدەن بە كەله رەقیو توندڕەویی خۆیان ئەم وڵاتە بەرەو كارەساتی شەڕو ماڵوێرانی بەرن. بەرگرتن بەم فیتنەیە ئەركی سەرشانی هەموو لایەكمانەو دڵنیاشین دڵسۆزانو خەمخۆرانی ناو هەموو لایەنەكان، بە جیاوازی بیروڕایانەوە هاوڕاو پشتیوانمانن.
كوردستانو شاری سلێمانی بەتایبەتی، ئەمڕۆ لەهەموو كاتێك زیاتر پێویستی بە هاوكاریو هاوئاهەنگیو پێكەوە هەڵكردنی هەموومان هەیە. خزمەتكردنی كوردستان نە تەنها بە یەك لایەن دەكرێتو نە بە تەنهاش ئەركی یەك لایەنە. پێویستە هەموە لایەنەكان بەرپرسیارانەو دوور لە رۆحی تۆڵەسەندنەوە مامەڵە لەگەڵ رووداوەكاندا بكەن.
بۆیە داواكارین هەموو لایەك بە زووترین كات جڵەوی رووداوەكان بگرنو نەهێڵن لەدەست دەرچن. بەپێچەوانەوە، هەڵگیرسانی ئەم ئاگرە، پێش هەموو كەسێك ئەو توندڕەوانە دەسووتێنێت، كە بێباكانە دەیانەوێ خۆیانو ئێمەش بەرەو كارەسات بەرن. تاكە رێگەش بۆ بەرگرتن لە پشێویو ئاڵۆزی، پێكەوە دانیشتنو گفتوگۆ كردنە، نەك توندوتیژیو سووكایەتی بەیەكتر كردن.
ناوەكان:
رەووف بێگەرد
مەریوان وریا قانع
ئاراس فەتاح
رێبین هەردی
تارق فاتیح
ئەحمەد میرە
سەردار محەمەد
چۆمان هەردی
كەمال رەووف
شوان محەمەد
شۆڕش ئەمین
كاژاو جەمال
زانكۆ ئەحمەد
دانا ئەسعەد
هەورامان وریا قانع
ئاسۆس هەردی