پەکەکە بۆری غازی ئێران- تورکیا دەتەقێنێتەوە
گورزێکی سەربازی کووشندە لە تورکیا دەدەن

هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایدەگەیەنێت، كە لە چالاكییەكی فیدایی گەریلایەكیان لە ئاگری دژی سەربازانی سوپای تورك، پێنج زرێپۆش تێكشكێندران و زیاتر لە ٣٠ سەرباز كوژران و بۆری غازی نێوان ئێران- توركیا تەقێنرایەوە.


لە راگەیەندراوێکی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) دەربارەی چالاكی فیدایی گەریلایەكیان بەناوی “سەما كۆچەر” لە سنووری بازێدی ئاگری دژی سوپای توركیار ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە.


لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە د “لە چوارچێوەی هەنگاوی سەركەوتنی شۆڕشگێڕی، كە لە ئەیالەتی سەرحەد-دا بەردەوامە، ڕۆژی ٣١ی ئەم مانگە، كاتژمێری ٠٥:٠٠ی بەرەبەیانی، هەڤاڵمان (سەما كۆچەر) لە ناوچەی بازێدی ئاگری لە نزیك دەروازەی سنووری گوربولاك لەدژی سوپای داگیركەری تورك، لە بەرامبەر بۆری گواستنەوەی غازی سروشتی، چالاكی فیدایی ئەنجامدا”.


هەروەها هاتووە هەڤاڵمان كۆچەر لەدژی هێزەكانی دوژمن شەڕی كرد، هێرشی كردە سەر پێنج زرێپۆش، كە بۆ دەستێوەردان لە ناوچەكە هاتبوون و هەر پێنج ئۆتۆمبێلەكە و بۆری غازەكەشی تەقاندەوە و لەناویان برد.


دەشڵێت: “زیاتر لە ٣٠ سەرباز كوژران و دەیانی دیكەش برینداربوون”.

 
هەفتەی پێشووش لە ناوچەی حەفتانین لە زاخۆ بە داناپیانانی سەربازی تورکیا دوو سەرباز کوژران و دووی تر برینداربوون.

 


PM:06:11:01/04/2020