میسی چاوەڕوانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیەتی



میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، چاوەڕوانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەکات و دەیەوێت زیاتر لە بەرشەلۆنە بمێنێتەوە.

میسی تەنها ساڵێک لە گرێبەستی ماوەو لە ساڵی ٢٠٢١ گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، تا ئێستاش نوێنەکراوەتەوە.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، ئەو یاریزانە چاوەڕوانە، بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەکەش دڵنیایە کە گرێبەستی میسی نوێ دەکاتەوە، تەنها لە سەر کات ماوەتەوەو لە ماوەی داهاتوو هەردوولا لەسەر گرێبەستە نوێیەکە واژۆی دەکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە یانەی بەرشەلۆنە لە ٪٧٠ موچەی میسی کەمکردووەتەوە.



PM:07:23:01/04/2020