پەرلەمانتارێكی خولی پێشووی عێراق تووشی كۆرۆنا بوو

پەرلەمانتارێكی خولی پێشووی عێراق تووشی كۆرۆنا بوو لە پەیامێكی ڤیدیۆییشدا دەڵێت" كەرەنتین كراوم و باری تەندروستیشم باشە".

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی نیسانی ٢٠٢٠ لە پەیامێکی ڤیدۆیدا سالم سالح مسەلماوی، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەر بەڕەوتی حیکمە ئاماژەی بەوەکردووە" لە تاقیگەیەکی ناوەندیدا پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای ئەنجام داوەو لە ئەنجامی پشکنینەکەیدا دەرکەوتووە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە، واتە پۆزەتیڤ دەرچووە".

 

جەختیشکردەوە، كە ئێستا لە نەخۆشخانەی فێركاری بەغدا كەرەنتین كراوە و باری تەندروستیشی جێگیرە. 

 
 


PM:09:29:01/04/2020