وەزارەتی تەندروستی هەرێم هۆشداری دەدات

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداری دەدات بە هاوڵاتیان و ڕایدەگەیەنێت" نیگەرانین تا ئێستا هەندێك هاووڵاتی بەركەوتنی كەسانی تر و هاتنە دەرەوە و یەكتر بینینان هەیە".

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە" هەر یەكتربینین و بەركەوتنێك ئەگەری ترسناكی تووشبوون چەندین جار زیاد دەكات".

وەزارەتی تەندروستی هەرێم دەشڵێت" تكایە لە دەرگای ماڵەكانتان مەیەنە دەرەوە، با دووربین لە كارەساتی تەشەنەكردن و لەدەستدانی كۆنتڕۆڵ".

AM:12:01:02/04/2020