ئەمڕۆ مووچەی ٩ وەزارەت و دەستە دابەشدەکرێت

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢ی نیسان مووچەی ٩ وەزارەت و دەستە دابەشدەکرێت.


بە پێی ئەو خشتەیەی كە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە مووچەی مانگی 12ی 2019ی وەزارەتەكانی پیشەسازی و بازرگانی و گواستنەوەو گەیاندن دابەش دەكرێن.


هەروەها بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی ئەم دەستانە دابەش دەكرێت" دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم هەروەها دەستەكانی ژینگە، وەبەرهێنان، دەستپاكی و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای مین."
 


AM:09:25:02/04/2020