لە هەولێر حاڵەتی تووشبووی نوێی کۆرۆنا راگەیەندرا

وەزارەت تەندروستی هەرێم چەند حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنای راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران کە یەک ئافرەت تەمەن ٣٠ ساڵ و یەک پیاوی تەمەن ٢٥ ساڵە بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون.


کۆی گشتی تووشبوان بەرزبوەوە بۆ ١٩٠ کەس و ٦٦ یان چاکبوونەتەوەو ٢ کەس مردوون.



AM:09:46:02/04/2020