وەزیری تەندروستی ئیسرائیل و هاوسەرەکەی تووشی کۆرۆنا بوون

لە وڵاتی ئیسرائیل هەریەك لە وەزیری تەندروستی ئیسرائیل و هاوسەرەکەی توشی کۆرۆنا بوون.


میدیا ئیسرائیلیەکان لە راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیەوە، بڵاویانکردەوە" ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجامی پشکنینی یەعقوب لیستمان و هاوسەرەکی دەرچوە و دەرکەوتوە کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابون".


ئەو میدیایانە باس لەوە دەکەن، لە ئێستادا کراونەتە ژێر چاودێری تەندروستییەوە و پەیڕەوی رێنماییە تەندروستییەکانی ئەو پەتایە دەکەن.




میدیاکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن دۆخی تەندروستی لیتزمان و هاوسەرەکەی جێگیر و باشە.


ژمارەتی توشبوان لەئیسرائیل بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتوەتە زیاتر لە حەوت هەزار توشبو لەگەڵ 26 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەو ڤایرۆسە.
 


AM:10:26:02/04/2020