وەزارەتی تەندروستی ئاگاداریەکی گرنگ بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی تەندروستی لە ئاگادارییەکەدا، هەڵمەتی دەستکردن بە کوتانی مناڵان دژی نەخۆشی سیل دەستپێدەکات.

 
لەو راگەیاندنەدا سەنتەرەکان دیاریکراون، لەناو سەنتەری شاری هەولێر، چوار نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستی بۆ کوتانی منداڵان دیاری کراوە و لە دەرەوەی سەنتەری پارێزگاش، بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی چۆنێتیی کوتانی منداڵانی ناوچەکەی خۆیان دیاری دەکەن.

 
هەندێک بۆچوونی زانستی هەیە لەسەر کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەو وڵاتانەی کووتانیان دژی نەخۆشی سیل پیادە کردووە، لە ئێستادا تووشبوانی کۆرۆنا لەو وڵاتان سووکتر دەیگرن و زوو تێیدەپەڕێنن.

 
ناوی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانی هەولێر:


- نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوون


- نەخۆشخانەی رزگاری/بەشی لەدایکبوون و ئافرەتان


- نووسینگەی لەدایکبوون و مردووان


- بنکەی تەندروستیی محەمەد باجەلان

 


AM:11:01:02/04/2020