ڤیدیۆ.. دینا روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

لەسەر ئەو ڤیدیۆیەی خۆی کە لە ١ی نیسان رایگەیاندبوو واز لە کاری هونەری دەهێنێت و  دوای رایگەیاند" درۆی نیسانە"، دینا روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە.

دینا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە تیایدا روونیدەکاتەوە کە ئەو واز لەکاری هونەری ناهێنێت و بەردەوام دەبێت و سوپاسی ئەو خەڵکانەش دەکات کە داوایان لێکردووە کە بەردەوام بێت.

هەروەها داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەن کە ئێستا لەماڵەوەن بێ تاقەت نەبن و سوپاسی کارمەندی تەندروستی و ناخۆش دەکات کە ماندوون بەکۆمەڵگاوە بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەندێک لە فانەکانی دینا لە کۆمێنتەکانیاندا نووسیبوویان " دینا بابەت دروستدەکات و ریکلام بۆخۆی دەکات".

دینا لە شاری ڕانیە لەدایكبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە كاری هونەری كردووە و خاوەنی كۆمەڵێك گۆرانی تۆماركراو و چەند ڤیدیۆ كلیپێكە، یەكەم ڤیدیۆكلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوكردەوە.

 

 


PM:12:08:02/04/2020