لیژنه‌کانی سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاند ١٢ شوێنی كاركردنیان داخستووه.
ئازاد نه‌بی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یه‌كی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی، رایگه‌یاند" به‌مه‌به‌ستی پابه‌ند كردنییان به رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا لیژنه‌كه له (1 تا 31/3ی 2020) (323) سه‌ردانی بۆ دوكان و بازاڕی گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان ئه‌نجام داوه، رێنمایی پێویست دراوه به خاوه‌ن دوكانه‌كان و هه‌ر شوێنێكیش سه‌رپێچی كردبێت روبه‌ڕوی داخستن كراوه‌ته‌وه".
ئازاد نه‌بی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یه‌كی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هەروەها وتیشی " ژماره‌ی ئه‌و پسوڵانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یه‌كی سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه بۆ خاوه‌ن شوێنه‌كان كراوه له مانگی رابردودا (139) پسوڵه، كه (66) سه‌رپێچی (73) پسوڵه‌ی ئاگاداركردنه‌وه تۆماركراوه".
هەروەها وتیشی "بڕی ئه‌و كاڵاوشمه‌كه خراپبوانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه له‌ناوبراوه (110) كیلۆگرام بوه هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌رده‌وام سه‌رپێچی كردنیان و پابه‌ند نه‌بون به رێنماییه‌كانی خۆپارێزی و جێبه‌جێ نه‌كردنی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی (12) شوێنی كاركردن داخراوه".