چیرۆكه غه‌مناكه‌كانی 2020 (رۆتر) به شه‌ش منداڵه‌كه‌ی وت "خواتان له‌گه‌ڵ"
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر "سه‌ندێی رۆتر" له‌نه‌خۆشخانه‌ی پرۆڤیدنس له واشنگتۆن، د. ئه‌یما راندۆما پسپۆری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به دڵه‌ڕاوكێ-وه پێیوت: "كه تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بویت"، به‌ڵام له‌ناكاو به نه‌خۆشییه‌كی دیكه گیانی له‌ده‌ستدا.
رۆتر- 42 ساڵ- به ماوه‌یه‌كی كورت پێش تووشبوونی به كۆرۆنا ڤایرۆس، ستافی نه‌خۆشخانه‌ی پرۆڤیدنس ناهێڵن هیچ كه‌س سه‌ردانی بكات، به‌و ئومێده‌ی رێگری بكرێت له‌تووشبوونی به كۆرۆنا ڤایرۆس، چونكه ئه‌و وه‌ك نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ماته‌وه له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان.
به‌ڵام رۆژی 16ی مارچ له‌دوای دوو رۆژ دڵنیابوون كه تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس ده‌بێت، گیان له‌ده‌ستده‌دات. رۆتر له‌دوای خۆی 6 منداڵی جێهێشتووه كه ته‌مه‌نیان له نێوان 13-24 ساڵدایه. دوای هه‌شت ساڵ له مردنی باوكیان دایكیشیان كۆچی دوایی كرد بۆیه رۆژی 16ی مانگ چه‌ند سه‌عاتێك به‌ر له مردنی دایكیان كۆده‌بنه‌وه و داوا له كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه ده‌كه‌ن كه رێگه‌یان پێبده‌ن بۆ سه‌عاتێك له‌گه‌ڵ دایكیان پێكه‌وه بمێننه‌وه و تێر قسه‌بكه‌ن.
ئیلیجا رۆس كوڕه 20 ساڵه‌كه‌ی رۆژی 1ی ئه‌پرل بۆ سێ ئێن ئێن دواوه، ئه‌وه رونده‌كاته‌وه كه له‌به‌ر سه‌لامه‌تی ئه‌مان نه‌یانهێشتووه به راسته‌خۆ بچنه لای دایكی به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك به هۆی ئامێری لاسلكی و له‌مدیو په‌نجه‌ره‌وه‌یه‌كه‌وه قسه‌یان له‌گه‌ڵ دایكیان كردووه.
رۆس ده‌ڵێت: "له په‌نجه‌ره‌كه‌وه پێمانوت ئه‌مانه‌وێت قسه له‌گه‌ڵ دایكه نازداره‌كه‌ماندا بكه‌ین"، ده‌شڵێت "توانیمان تێیبگه‌یه‌نین كه خۆشمان ئه‌وێت و خه‌می ئێمه‌ی نه‌بێت". ده‌شڵێت:"دۆخێكی ئاسایی نه‌بوو بۆ ئێمه".
رۆس به‌ده‌م گریانه‌وه ده‌ڵێت: "به دایكمان وت هه‌موو شتێك دوای تۆ به باشی جێبه جێ ئه‌كه‌ین". "پێموت ئاگام له خوشك و برا بچوكه‌كانم ده‌بێت".
ئه‌ویش وتی: "خواتان له‌گه‌ڵ". پاش بیست ده‌قیقه گیانی له‌ده‌ستدا.
رۆژی 2ی مارچ، رۆتر هه‌ست به شه‌كه‌ت و ماندووبونی ده‌كات و هه‌ست ده‌كات تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ده‌بێت. هه‌ر بۆیه رۆژی 3ی مارچ بۆ یه‌كه‌مین جار له نه‌خۆشخانه ده‌هێڵرێته‌وه به‌ڵام دوای 3-4 سه‌عات مانه‌وه و دواتر گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه، به‌ڵام رۆژی 13ی مارچ به هۆی خراپبوونی دۆخی ته‌ندروستییه‌وه بۆ جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
له دوای مردنی ئه‌م ژنه، رێكخراوی "گۆ فاند می" ئه‌كاونتێكی بۆ خێزانه‌كه كرده‌وه و داوای هاوكاری بۆ كردن، چونكه په‌روه‌رده‌كردنی سێ كه‌شی 13 و 14 و 15 ساڵ ئاسان نییه.
هه‌روه‌ها بۆئه‌وه‌ی ئه‌و خێزانه له‌و خانووه‌ی كه 2 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دایكی بۆی كڕیون، پێكه‌وه بمێننه‌وه، پێویسته به‌زووترین كات ته‌واوی پاره‌ی قیسته‌كانی بانك پێكه‌وه بدرێته‌وه، بۆیه تا رۆژی 2ی ئه‌پرل 440 هه‌زار دۆلاریان وه‌ك هاوكاری پێ به‌خشراوه و چۆته سه‌ر حسابانی ئه‌و ئه‌كاونه‌ته‌ی كه رێكخراوه‌كه بۆی كردونه‌ته‌وه.
كاری فیدریكسۆن به‌رێوه‌به‌ری كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌كه‌ش به سی ئێن ئێن-ی وتووه تێكڕای ئه‌و پاره‌ی كۆكراوته‌وه له‌رێگه‌ی پارێزه‌رێكی رێكخراوه‌كه‌وه بۆ سێ ته‌وه‌ره دابه‌شكراوه، به‌خاكسپاردنی دایكی رۆس، دانه‌وه‌ی قیسته‌كانی خانوه‌كه‌ی كه تێیدان و دابینكردنی پاره‌ی چوار ساڵی ژیانی ئه‌و 3 منداڵه‌ی ته‌مه‌نیان خوار 18 ساڵه، بۆئه‌وه‌ی تا ده‌گه‌نه 18 كێشه‌ی داراییان نه‌بێت.
PM:01:11:02/04/2020