پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند" پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی منداڵیک گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و وردەکاری گیان لەدەستدانەکەشی ئاشکرا دەکات".
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپه‌ڕین" کاتژمێر 2:45 ده‌قیقه‌ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 2-4-2020 ته‌رمی منداڵێك به‌ناوی ( م . ج . م ) له‌ڕه‌گه‌زی نێر، له‌دایكبووی ساڵی 2011 ، پیشه‌ی خوێندكاری پۆلی 2، گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ".
ڕاشیگەیاند" به وته‌ی باوكی، لهشارچونهته ده‌ره‌وه‌و پاشان له‌نزیك گوندی سندۆڵان له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له جۆری ( فلات/ بارهه‌ڵگر) كه‌وتۆته خواره‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، پاش توێكاری بۆ لاشه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه".