شاسوار عبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەمڕۆ پێنج شەممە لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا لەبارەی فەرمانی دەستگیرکردنەکەی هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند و ئاماژە بەوە دەکات" لە سوپاسی دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەرەوێڵەیی و کەناڵێک بۆ ئەوەی خوێندکاران و قوتابییان خوێندنیان نەفەوتیت، بەم شێوەیە وەڵاممان دەدەنەوە و سوپاس و پێزانینمان پێ دەگەێنن".
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌په‌یامەکەیدا دەشڵێت" كه ئه‌و له په‌یامه‌كانیدا له‌سه‌ره‌تاوه تاوه‌كو ئێستا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردۆته‌وه كه هاوڵاتیان واباشتره خۆیان بپارێزن له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا. هه‌روه‌ها به‌رده‌وام هۆشداری ئه‌وه‌ی داوه كه ده‌بێت هاوڵاتیان بزانن حكومه‌ت نییه خۆیان خۆیان بپارێزن له‌ده‌ردی ڤایرۆسی كۆرۆنا".
دەقی پەیامە ڤیدیۆیەکەی شاسوار عبدولواحید: