بەیانی ئەمڕۆ لەناحیەی رزگاری سەربەقەزای كەلار، ئۆتۆمبێل لەمنداڵێكی دوو ساڵانی داوەو دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
عەلی جەمال قدوری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاندووە" بەیانی ئەمڕۆ هەینی، لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار شۆفێرێک، بە ئۆتۆمبێل لەپێش دەرگای ماڵی خۆیان کوڕە زایەکی خۆی بەناوی (سارۆ شاهۆ عباس) تەمەن دووساڵان شێلا، پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا".
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، لەئێستادا تەرمەکەی بەمەبەستی توێکاری هێنراوەتە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەبڕیاری دادوەر بەکەفالەت ئازادکراوە.