ژمارەی ترسناکی تووشبووی کۆرۆنا: رەنگە ١٠ ملیۆن کەس تووشی کۆرۆنا بووبێت

بەرپرسێکی خزمەتگوزاری ئوسترالیا دەڵێت"  رەنگە ژمارەی تووشبوان گەیشتبێتەوە ١٠ ملیۆن کەس لە جیهاندا، بەڵام بەهۆی کەمی پشکنینی تەندروستیەوە بۆ هاوڵاتیان لەسەر تاسەری جیهاندا نەگەیشتووینەتە ئەو ژمارە راستەقینەیە".


هەرچەندە راگەیەندراوە فەرمیەکانی لە ئاشکراکردنی ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە یەک ملیۆن خەڵکی تووشی کۆرۆنا بووە، بەڵام بریندان میرفی بەرپرسی خزمەتگوزاریەکانی ئوسترالیا، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند" ژمارەی تووشبوانی راستەقینەی ئەو پەتایە گەیشتۆتە دە هێندە لە سەرتاسەری جیهاندا". 

 
میرفی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە " بەفەرمی ملیونێکمان تێپەڕاند، بەڵام من لەو باوەڕەدام کە تووشبوان پێنج هێندە، یان دە هێندە دەبێت".


ئەو دەڵێت ژمارەی مردوان بەو ڤایرۆسە لەشوێنێکی جیهانەوە، تا شوێنێکی تر دەگۆڕێت، تا ئەو ئەندازەیەی کە زۆرێک لەوانەی تووشبوان نەدۆزراونەتەوەو ئاشکرا نەکراون.


لە ئوسترالیا تا ئێستا بەفەرمی ٥٣٠٠ کەس تووشبوون و ٢٨ کەس مردوون.
سەرچاوە" ئاژانسی رۆیتەرز"

 


PM:01:36:03/04/2020