دابەشکردنی خۆراک بە چەند جۆری زیادەوە دابەشدەکرێتەوە

وەزارەتی بازرگانی عیراق بەردەوامە لەسەر دابینكردنی مەوادە خۆراكییە سەرەكییەكانی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان و چەند جۆرەی تریش زیاد دەکات".

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە، تیایدا هاتووە”بەردەوام دەبن لەسەر دابینكردنی مەوادە خۆراكییەكانی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان لەسایەی قەدەغەكردنی هاتووچۆ كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناوە سەپێنراوە، لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتەكەیان پێویستی بە تەرخانكردنی پارەی زیاترە بۆ ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیا جیهانییەكان”.

وەزارەتی بازرگانی عێراق دەشڵێت”كۆمپانیای گشتی بازرگانی مەوادە خۆراكییەكان و دروستكردنی دانەوێڵە، بەردەوامە لەسەر پرۆسەكانی دابینكردنی پێداویستییەكانی بەشەخۆراكی سەرەكی بۆ هاووڵاتیان (شەكر، زەیت، ئارد، برنج)،  لەم مانگەشدا بەشەخۆراكێكی نوێی مانگی ئادار دابەشدەكرێت كە ئامانج لێی دابینكردنی ئەو خۆراكانەیە بۆ هاووڵاتیان لەم ڕەوشی وڵاتی پێدا تێدەپەڕێت”.

وەزارەتی بازرگانی عیراق، زیادكردنی جۆرەكانی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان و دابەشكردنی لە هەموو مانگێكدا، وابەستەی یاسای بودجەی گشتی و بڕیاری یاسادانان و فەراهەمكردنی پارەی زیاتر بۆ وەزارەتەكە دەكاتەوە كە “پێویستە خۆراك بۆ 38 ملیۆن عیراقی دابین بكات”.

 


PM:04:39:03/04/2020