ئیتالیا .. لەبەر زۆری تەرم، شوێنێ سووتانی تەرمەکان داخران

‌وێنە.. یەکێک لە مەیتەمەکانی سووتان تەرمی کۆرۆنا

لە شاری میلانۆ لە ئیتالیا ئەو شوێنەی کە تەرمی مردووی ڤایرۆسی کۆرۆنای وەردەگرت، دەرگاکانی داخست و چتر بۆ ماوەیەک تەرم وەرناگرێت لەبەرئەوەی جێگایان نییە. 

لە راگەیاندنێکدا ئەنجومەنی شاری میلانۆ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کاتی پێویست بۆ سووتانی تەرمەکان لە گۆڕستانی ( کریماتوریو دی لامبراتی ) پێویستی بە ٢٠ رۆژە، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی کاروباری تەندروستی و پاکوخاوێنی.

شارەوانی شارەکە رێگا دەدەن بەکەسوکاری مردوان لە هەینیەوە تەرمی مردوەکانی خۆیان بنێژن لەبەرئەوەی ئەوان فریای سووتانی هەموویان ناکەون.

سەرۆکی شارەوانییەکەی جورجیو گۆری بە ئاژانسی فرانسپرێسی راگەیاندووە" هەرێمی لۆمباردی هەفتانە بەدەیان تەرم دەنێرن بۆ شوێنی سوتاندی مردووەکان لە هەرێمەکانی تری ئیتالیا لەبەرئەوەی لەبەرزۆری تەرمی مردووەکان بە ڤایرۆسی کۆرنا".

ژمارەی مردودان لەو ناوچەیە ٧٩٦٠ کەس لە کۆی ١٣٩١٥ کەسی مردوو لەسەرتاسەری ئیتالیا.

 لۆمباردی ژمارەی دانیشتوانی ١،٤ ملیۆنە، پایتەختێکی فاسیۆنی جلوبەره و ناوەندێکی داراییەو تا ئێستا لە کەرەنتینەدان لە مانگی شوباتەوە، یەکەم کەس کە گیانی لەدەستدا بە کۆرۆنا لە ٢١ی شوباتی ئەمساڵدا بوو. 

 


PM:06:07:03/04/2020