وێنە.. بێژەرە دیارەکەی NRT دەگەرێتەوە بۆ سەر کارە کۆنەکەی

بێژەری هەرە دیاری کەناڵێ ئێن ئارتی و کوردستان، کارزان عوسمان کە پێش کاری رۆژنامەگەری، کاری سەرتاشی کردووە، بۆ چەند ساتێک بەهۆی کۆرۆناو قەدەغەکردنی هاتوچۆووە دەگەڕێتەوە بۆ سەر کارە کۆنەکەی و قژی سێ کەس لە خێزانەکەی خۆی چاکدەکات.

 
کارزان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی نوێی خۆیدا، نووسیوویەتی "چاککردنی قژی سێ کەرەنتینەکراوی ماڵی خۆمان..هەرچەند ئەدەواتی پێویست بەردەست نەبو.. بەڵام ئێستاش دەستوپلم بۆ ئیشەکە هی مونافەسەیە".

 
کارزان عوسمان لە ساڵی ١٩٨٤ لەدایک بووە، دەرچووی بەشی ڕۆژنامەنووسی پەیمانگایی تەکنیکی سلێمانییە، پێشتر ئەزموونی کاری ڕۆژنامەنووسی لە ڕۆژنامەی نوسراودا هەبووە، لە ساڵی ٢٠١١ وەک ڕۆژنامەنووس لە ئێن ئاڕتیدا دەستی بەکارکردووە.


کارزان لە ئێستادا پێشکەشکاری بەرنامەی "تاوتوێ"ی ئێن ئاڕتییە، کە شەوانە کاتژمێر ٧:٥ خولەک پێشکەش دەکرێت و پرسە گەرمەکانی ڕۆژ تاوتوێ دەکات و ئەو بەرنامەیە جەماوەرێکی بەرفراوانی هەیە.

 


PM:06:38:03/04/2020