" لەپێناو خۆتان و دایك و باوك و مناڵەكانتان پابەندبن "

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەدات لەوەی ئەگەر هاوڵاتیان لە ماڵەکانیان نەمێننەوەو بێنە دەرەوە ئەوا لەهەر شارێک چەند هەزار کەسێک دەمرێت.

د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی  لەپەیجی تایبەتی خۆی رایگەیاندوە" دانیشتوانی شاری سلێمانی و دەوروبەری ئەگەر پابەند نەبن بەرێنمایە تەندروستیەكان و لەماڵەكانتان بێنە دەرەوە، وەك ئەمەی ئێستا بكەن، هەرگەرەك و كۆڵانێك چەند كەسێك دەمرن، لەهەر شارۆچكەیەك چەند سەد كەسێك دەمرن، لە هەرشارێك چەند هەزار كەسێك دەمرێت".

 

دەشڵێت" پابەندبونتان پابەندبونە بە مانەوەو ژیانتانەوە، پابەند نەبون هەنگاونانە بەرو كۆتایی و مردن".




PM:08:06:03/04/2020