کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی تەندروستی هەرێم چوار حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە هەولێر ڕاگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمشەو ئاشکرایکرد" لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، چوار تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران".
لە بارەی تووشبووەکان ئاماژەی بەوەکردووە" ئافرەتێك و سێ منداڵن کە هەموویان بەرکەوتەی تووشبووێکی پرسەیەکی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن".