لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە روونکردنەوەیە بڵاودەکرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی-ھەولێر لەبارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمابەرانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و کەمئەندامانی هەولێر، روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە.


دابەشکردنەکە لە هەردوو رۆژی شەممە 4-4-2020 (ئەمڕۆ) و سبەی یەکشەممە بەپێی ئەو خشتەیەی خوارەوە دەبێت:


1. ئاسانکاریکردنی هێزەکانی ناوخۆ لە هاتووچۆی فەرمانبەران و کەمئەندامان بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.


2. دابەش کردنی مووچەی کەمئەندامان بە پێی پیتی ئەبجەدی و لە کاتەکانی جیاواز کە خشتەی دابەش کردنەکە لە خوارەوە هاوپێچ کراوە


3. ئاسانکاری بانکەکان لە پێدانی مووچەی کەمئەندامان بە شێوەیەک ئەگەر کەمئەندام خۆیشی ئامادە نەبوو، بریکارەکەی یان خزمی پلە یەکی بتوانێت مووچەکەی وەرگرێت بە مەرجێک ناسنامەی کەمئەندامەکەی پێ بێت.


4. لە کاتی پێویست نووسینگەی بانکەکان دەتوانن باڵەخانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بە کار بێنن بۆ دروست نەبوونی قەرەباڵەغی.


5. دانیشتوانی ئەو شوێنانەی کەرەنتینە کراون بە تایبەت ( سێبیران)، بە پەیوەندی کردنیان بە ژمارە موبایلی ٤٤٨۲۷٥۰ مووچەکانیان بۆ دەبردرێتە ماڵەکانیان و پێویست ناکات خۆیان سەردانی بانکەکان بکەن .


خشتەی دابەشکرنی مووچە بە پێی پیتی یەکەمی ناوی کەمئەندامان:


رۆژی شەمە بەرواری ٤ - ٤ - ۲۰۲۰


- کاتژمێر ٨ تاکو کات ۹ پیتی ـــ ٲ ـــ


- کاتژمێر ۹ تاکو کات ۱۰ پیتی ــــ ب،پ،ت،پ


- کاتژمێر ۱۰ تاکو کات ۱۱ پیتی ــــ خ ،ح،چ،ج‌،د،ژ


- کاتژمێر ۱۱ تاکو کات ۱۲ پیتی ــــ ر،ز،ژ


- کاتژمێر ۱۲ تاکو کات ۱ پیتی ـــ س ،ش، ص ،چ ، ڤ


رۆژی یەکشەمە بەرواری ٥ - ٤ - ۲۰۲۰


- کاتژمێر ٨ تاکو کات ۹ پیتی ـــ گ ،ع ،غ ،ف


- کاتژمێر ۹ تاکو کات ۱۰ پیتی ــــ ق، ك، گ، ل


- کاتژمێر ۱۰ تاکو کات ۱۱ پیتی ـــ م


- کاتژمێر ۱۱ تاکو کات ۱۲ پیتی ــ ن ، هــ


- کاتژمێر ۱۲ تاکو کات ۱ پیتی ــ و ، ی


پێویستە سەرجەم کەمئەندامان یەکێک لەو پێداویستیانەیان پێبێت بۆ ئەوەی لە کاتی هاتوچۆکردن کێشەیان نەبێت:


1- پێناسەی کەمئەندامی.


2- یان ڕاپۆرتی پزیشکی پەسەندکراو.


3- یان نووسراوی کەمئەندامی پێ بێت کە کۆدی تایبەتی لەسەرە
 


AM:10:57:04/04/2020