بۆ هاوسەران .. ئایا سێکسکردن دەبێتە هۆی دڵ وەستان؟

زۆربەی ئەو کەسانەی دەترسن بەهۆی سێکسەوە لەگەڵ هاوسەرەکانی دڵیان لە لێدان بکەوێ، دەتوانن ئیدی ئاسوودەبن و چێژ لەژیانی سێکسییان ببیننن، ئەوەش پاش دەرکەوتنی ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانستی نوێ.

 

گرفتێکی کەسانی بەتەمەن بە گشتی و ئەوانەی نەخۆشیی دڵیان هەیە بە تایبەت، ئەوەیە هەندێکجار پزیشک هۆشدارییان پێدەدات کە دوورن نییە لەکاتی ئەنجامدانی سێکس دڵیان لە لێدان بکەوێ. . توێژەرەکان داتای 4,557 کەسیان وەرگرتووە کە بە راوەستانی کتوپڕی دڵ گیانیان لەدەستداوە و بۆیان دەرکەوت تەنیا 34 کەس لەوان بەهۆی سێکسەوە دڵیان کتوپڕ راوەستاوە. . ئەوەش واتای ئەوەیە کەمتر لە 1%ی حاڵەتەکانی راوەستانی کتوپڕی لێدانی دڵ، بەهۆی چالاکیی سێکسیی بووە.

. د.سومیت چووگ، سەرۆکی تیمی توێژینەوەکە و چالاک لە ئەنستیتۆی نەخۆشییەکانی دڵ لە شاری لۆس ئەنجلس، لە لێدوانێکدا بۆ (#رۆیتەرز) لە رێگەی ئیمەیڵەوە دەڵێ "ئێستا ئێمە دەزانین راوەستانی لێدانی دڵ بەهۆی سێکسکردن، ئەگەرێکی ئێجگار لاوازە". . ئەو بەرەنجامانەی چوگ و هاوپیشەکانی بەدەستیان هێناون لە کۆبوونەوەی زانستیی کۆمەڵەی دڵی #ئەمریکا لە کالیفۆرنیا ئاشکرا کران و بەشێوەی ئۆنلاینیش لە جۆرناڵی زانستی کۆلێجی ئەمریکی بۆ زانستی دڵ و بۆڕییەکانی خوێن بڵاوکراونەتەوە.

 

بۆیە پێویست ناکات هاوسەران لە هیچ تەمەنێکدا سڵ لە سێکسکردن بکەنەوە.



PM:12:46:04/04/2020