زورفیی کارنامەی کابینەکەی پێشکەشی پەرلەمان کرد

سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی حکومەتی عێراق ئەمڕۆ كارنامه‌ى حكوومه‌ته‌كه‌ى به‌ په‌رله‌مانى عێراق داوه‌ و ئاشكرایشى كردووه‌، له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا ناوى كاندیدانى كابینه‌كه‌ى بۆ په‌رله‌مان ده‌نێرێت.

 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە عەدنان زورفیی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو کارنامەی کابینەی حکومەتەکەی پێشکەشی پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد، بەگوێرەی بڕگەی ١٢ یەمی کارنامەی کابینەکە، عەدنان زورفیی هەوڵدەدات لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغداد چارەسەر بکات، بەشێوەیەک بگەنە رێککەوتن، کە رێز لە دەستوور و هاوبەشیی هەموو پێکهاتەکان بگیرێت.

 

رۆژی ١٧ی ئاداری ٢٠٢٠ بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق عەدنان زورفی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسری لە پەرلەمانی عیراق بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپارد. 

 
 


PM:01:56:04/04/2020