بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی نەجەف رایگه‌یاند" ٣٤ کەسی دیکە لە پارێزگاکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون".
رەزوان كەنەدی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی نەجەف ئاماژەی بەوەکرد" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردودا ١٤٣ پشكنین ئەنجامدراوە، ٣٤ حاڵەتی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، سەرجەمیشیان بەركەوتنیان لەگەڵ تووشبووانی پێشووی پارێزگای نەجەف هەبووە".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی نه‌جه‌ف ئاشكراشیكردووه، كۆی تووشبووانی ڤایرۆس كۆرۆنا له پارێزگای نه‌جه‌ف گه‌یشتوه‌ته ١٧٥ حاڵه‌ت، ٤٩ كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوون چاكبوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها چوار حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانیش به‌هۆی كۆرۆناوه تۆماركراوه.
بەگوێرەی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق، ٨٥٤ حاڵەتی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، ٥٤ حاڵەتی گیانلەدەستدانیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە تۆماركراوە، هاوكات ٢٢٦ كەسیش كە هەڵگری ڤایرۆسەكە بوون چاكبونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.