پەرلەمانى کوردستان چەند بڕیارێک دەکات و رایدەگەیەنن" ده‌بێت ئه‌وله‌ویه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ر داهاتێك كه به‌رده‌ست ده‌بێت، مووچه‌ی هاووڵاتییان و خۆراك و ده‌رمانی پێویست بێت".
ئەمڕۆ شەممە، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه جیاجیاكانی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه رایانگەیاند" ته‌ندروستیی هاووڵاتییان و كه‌مكردنه‌وه‌ى بارگرانی له‌سه‌ر هاووڵاتییان و بژێویی ژیانیان، له‌خاڵه هه‌ره له‌پێشینه‌كانه كه پێویست ده‌كات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كان به‌پێی تایبه‌تمه‌ندێتی كارى له‌سه‌ر بكه‌ن".
هاوکات پەرلەمانی کوردستان ئه‌و ڕێوشوێن و هه‌نگاوانه‌ى كه تاوەکو ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به‌خۆپارێزی و گرتنه‌به‌رى رێكار‌و وه‌رگرتنی بڕیار بۆ پاراستنی ته‌ندروستیی هاووڵاتییان ئه‌نجامیان داوه به‌رزده‌نرخێنێت، پشتیوانیی خۆی بۆ ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیران دەربڕی له كۆبوونه‌وه‌ى 1ى 4ى 2020 بڕیاریان داوه به‌ڕاسپاردنى لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌ن بۆ ئاماده‌كردنى بڕیارێكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌كرێنشینان و لێخۆشبوو‌ن له‌كرێ و هه‌ر رسوماتێكی دیكه.
بڕیارەکان ئەمانەی لای خوارەوەن
1 - سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له‌كارى به‌دواداچوون و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خێراتركردنی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازى له خه‌رجی و داهات.
2 - دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی باڵاى په‌رله‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌ندامیه‌تیی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی لیژنه‌ى دارایى و ته‌ندروستى و پیشه‌سازی و وزه‌و لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی بۆ به‌دواداچوونی كارى ئه‌و لیژنه تایبه‌تمه‌ندانه‌ى حكومه‌تی هه‌رێم كه بۆ به‌دواداچوونی پێداچوونه‌وه به‌خاڵه سنوورییه‌كان و گرێبه‌سته‌كان و روسومات و لێخۆشبوونى گومرگی و دابینكردنی خۆراك و پێداویستیی ده‌رمان دروستكراون.
3 - دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی باڵاى په‌رله‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تیی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌ندامیه‌تیی سكرتێری په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى پێویست و به‌دواداچوونی كارى لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان و هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانى ئۆپه‌راسیۆنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆڕۆنا.
4 - په‌رله‌مانى كوردستان پاڵپشتیی ئه‌وه ده‌كات له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتنێكى هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بكرێ.