دارایی خشتەیەكی نوێی بۆ دابەشكردنی مووچە بڵاوكردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان چۆنێتی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی بڵاوکردەوە.

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە ئاماژەی بەوەشكردووە" كە لەپێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی خانەنشینان و دروست نەبوونی قەرەباڵغی لەكاتی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان، ئاگادارتان دەكەینەوە، كە خشتەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بەوجۆرە دەبێت، كە لە خشتەكەدا دیاری كراوە".

 

بەپێی خشتەكە، دابەشكردنی مووچە جیاكراوەتەوە بەپێی بڕی مووچەكان و هەر بەشێكیش ڕۆژێكی بۆ دیاری كراوە.



PM:05:35:04/04/2020