ژمارەی تووشبووان لە عێراق لە بەرزبوونەوەدایە



وەزارەتی تەندروستی عێراق تووشبوونی ٥٨ کەسی نوێی بە کۆرۆنا راگەیاند، بەمەش ژمارەی تووشبوان بەرزبوەوە بۆ ٨٧٨ کەس لەو ژمارەیە چارەکێکی لە هەرێمی کوردستانە. 

 
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، کە ٥٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە، لەو ژمارەیە ٢٢٤ کەسی تووشبووی هەرێمی کوردستانن کە چارەکەی تووشبوانی عێراق دەکات.


هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 259 کەس چاکبوونەتەوە و 56 کەسیش گیانیان لە دەستداوە، لەو ٥٦ کەس تەنها ٢ یان لە هەرێم مردوون.

 


PM:08:13:04/04/2020