لەبارەی رژانی گازێکی ترسناکەوە روونکردنەوە دەدرێت



لە بارەی رژانی گازێکی ترسناک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، بەرگری شارستانی پارێزگای ھەولێر ئەو زانیاریانە رەتدەکاتەوە. 


لە روونکردنەوەکەی بەرگری شارستانی ھەولێر دەڵێت "ھەوالێک بڵاوبووەتەوە گوایە لەماوەی ٤٨ کاتژمێری داھاتوو گازێک بڵاودەبێتەوە سەرلەبەری ئەم ھەواڵە دوورە لەراستی تەنھا پروپاگەندەیە لە سۆشیال میدیا".


بەرگری شارستانی باس لەوەش کراوەتەوە "بەپێچەوانەوە ئەم 48 کاتژمێرە کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی تەندروستی دانراوە بۆ خۆپاراستن و دانانی میکانیزمی نوێ بۆ قەدەغەی ھاتوچۆ، بۆیە دڵنیاتان دەکەینەوە پێویست بە شڵەژان ناکات ھەواڵەکە دوورە لە راستی".

 
دوو رۆژە هەوالێک لە هەندێک پەیجی سۆشیال میدیا بڵاوکراوەتەوە کە گوایە گازێکی ژەهراوی لەهەرێم دەڕێژرێت، ئەم هەواڵانە دوورن لە راستیەوە.

 


PM:09:25:04/04/2020