وێنەی ئەو هاوڵاتیەی شاری سلێمانی کە بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند" هاولآتییەکی سلێمانی گیانی لەدەستداوە دوای ئەوەی پشکنینی بۆ کراوە دەرکەوتووە کۆرۆنای گرتووە".

 

پەیجی " پرسەو ماتەمینی شاری سلێمانی" لە ئەکاونتی خۆی وێنەو ناوی ئەو هاولآتییەی شاری سلێمانی بڵاوکردۆتەوە کە ماڵێکی بەڕێزی سلێمانین و ناوی ئەو هاوڵاتییە،  ( کاوە ئەحمەد فەقێ ) یەو مامۆستای قوتابخانەی ئیبراهیم پاشەیە.

 

ئەو هاوڵاتییە تەمەنی ٦١ ساڵەو نەخۆشی شەکرەی لەگەڵدا بووەو لە گەڕەکی کانی ئاسکانی سلێمانی لە ماڵەکەی خۆیدا کۆچی دوایی کردووە.

 

لەو پەیجەدا هاتووە کە پرسە بۆ ئەو هاوڵاتییە بەڕێزە دانانرێت لەبەر ئەم دۆخەی هەرێم تیایدا دەژی.

 



PM:10:51:04/04/2020