پۆلیسی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت کە ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڵاتییەک لەشاخی شرام ی سەر بەناحیەی بیارە لەهەورامان بەهۆی تەقینەوەوە گیانی لەدەست دا.
ڕائد بە رزان عوسمان محمد، وتەبێژی بە ڕیوە بە رایەتی پولیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند" ئێوارە ی ئە مڕۆ لە شاخی شرامی سە ربە ناحیە ی بیارە بەهۆی دە ستکاری کردنی تەقەمەنی کەسێک گیانی لە دەستدا کە ناوی ...س .ع .م.. پیشە کارمەندی mag دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە گەڕەکی سەرا".
وتەبێژی بە ڕێوە بە رایەتی پولیسی پارێزگای هەڵەبجە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات "تەرمەکەی ڕەوانە پزیشکی دادی پاریزگاکە کراوە و کەسیکی تریش بەناوی ..ه س ع ..تەمەن 23ساڵ دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە برینداربوە لە بەرسەختی برینە کەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکە وتنی سلیمانی کراوە".