سەرۆکی حکومەت هۆکاری توندکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ ئاشکرا دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند" بەھۆی پیێشلکارییەکان و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا قەدەغەی ھاتوچۆ درێژکراوەتەوە".


لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت هەرچەندە قەدەغەکردنی هاتوچۆ زەحمەتە، بەڵام بەھۆی پێشلکارییەکان و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا ئەم بڕیارە دراوە.


جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه‌، "ھەموومان لەم شەڕەدا پێکەوەین و پابەندبوونی ئێوەش گرنگە. پێویستە لە ماڵەوە بمێننەوە".


مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: "کوردستانیان نامۆ نین بە رووبەڕووبوونەوەی دۆخی سەخت، ئێستاش ھەموومان به‌یه‌كه‌وه‌ دەتوانین ژیانی ھەرچی زیاتر لە ھاووڵاتیان رزگار بکەین و تووشبووانیش خێراتر چاك ببنەوە، ئەم شەڕەش لە دژی کۆرۆنا ببەینەوە". 
 


AM:12:30:05/04/2020