به‌پێی ئاماره فەرمییەکان، له پێنج وڵاتی یه‌كه‌می زیان به‌ركه‌وتووی ڤایرۆسی کۆرۆنا، له‌رۆژی 2ی نیسان، وڵاتی ئه‌ڵمانیا كه‌مترین زیانی مردنی به‌ركه‌وتووه به به‌راورد به وڵاتانی دیكه‌ی ریزی پێشه‌وه.
له كۆی 91 هه‌زار و 100 كه‌یس ته‌نیا هەزار و 280 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. كه ئه‌وه‌ش ده‌كاته 1.4% ی رێژه‌ی مردن.
بە به‌راورد به وڵاتانی وه‌ك ئه‌مەریكا و ئیتالیا و ئیسپانیا و فه‌ره‌نسا، ئەم رێژەیە زۆر كه‌متره، چونكه ئه‌وان تا 4ی نیسان رێژه‌ی مردن به‌مشێوه‌یه: (ئه‌مەریكا 2.7%، ئیتالیا 12.2%، ئیسپانیا 9.4%، فه‌ره‌نسا 7.9%).
پسپۆرانی بواری پزیشكی ئه‌مه بۆ سه‌ركه‌وتوویی سیستمی پشكنینی خێرایی تاقیگه‌یی هاووڵاتیان دەگەڕێننەوە كه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا زۆرترین پشكنین كراوه.