دوو تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە پارێزگاكانى نه‌جه‌ف و دیاله گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژنێكیش چاكبوه‌ته‌وه ڤایرۆسه‌كه‌ى په‌راندوه.
ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرایکرد" دره‌نگانى شه‌وى رابردو پیاوێكى به‌ته‌مه‌نى هه‌ڵگرى ڤایرۆسى كۆرۆنا لە نەجەف گیانى له‌ده‌ستدا".
هاوکات به‌رپرسانى ته‌ندروستى دیاله رایانگه‌یاندوه" دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ هاوڵاتییه‌كى قه‌زاى به‌له‌دروزى پارێزگاى دیاله توشبونى به كۆرۆنا تۆماركراوه، به‌یانى ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه گیانى له‌ده‌ستداوه".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه" هه‌ر له نه‌جه‌ف ژنێكى ته‌مه‌ن ٦١ ساڵ توانیویه‌تى ڤایرۆسەکە بپه‌ڕێنێت و له ئێستادا چاكبوه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ى ماڵه‌وه كراوه‌ته‌وه".
تا ئێستا ٨٧٨ حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە عیراق تۆماركراوە و نزیكەی ٦٠ كەسیان گیانیان لە دەست داوە.