سەركردەیەكی حزبوڵا لە باشووری لوبنان كوژرا

ئه‌مڕۆ چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو سه‌ره‌كرده‌یه‌كی باڵای حزبوڵای لوبانیان كوشت.

 

بەگوێرەی میدیاكانی ئێران، ئەو سەركردەی حیزبوڵڵای لوبنانی ناوی (محەمەد عەلی یونس)، لێپرسراوی پەیوەندییەكانی حیزبوڵڵا بووە، لە باشووری لوبنان ئەمڕۆ یەك شەممە كوژراوە.

 

هاوکات ئاژانسی "فارس" ی ئێرانی بڵاویکردەوە، تا ئێستا زانیاری ورد لەبەردەستدا نییە لەبارەی چۆنییەتی کوژرانی محمەد عەلی یونس، سەرچاوە نا فەرمییەکانیش باس لەوە دەکەن محمەد عەلی یونس، بەرپرسی دۆسیەی سیخوڕەکان بووە لە ناو حزبوڵا.

 

 

 

 


AM:11:27:05/04/2020