رۆژنامەنووس هێمن مامەند بە کەفالەت ئازاد کرا

ئەمڕۆ ٥ی نیسان دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر بڕیاری ئازادکردنی رۆژنامەنووس هێمن مامەی بە کەفالەت دەرکرد.

 

پارێزەری خۆبەخش، بەشدار حەسەن لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ئەمڕۆ دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر بڕیار ئازادکردنی بە کەفالەتی بۆ رۆژنامەنووس، هێمن مامەند دەرکرد".

 

ئەو پارێزەرە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە هێمن مامەند بە مادەی دووی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیەکان تۆمەتبار کراوە.

 

هێمن مامەند ، ١٢ رۆژە دەستبەسەرە لەسەر پۆستێک لە تۆڕی کۆمەلآیەتی فەیسبووک کە باسی لەوە دەکرد ئەگەر مووچە دوا بکەوێت ئەو کەرەنتینە دەشکێنێت و خۆپیشاندان دەکات.



PM:03:45:05/04/2020