ئەنجومەنی وەزیران هۆشداری لەم بارەی ئەم کارەوە دەدات

ئەنجومەنی وەزیران هۆشداری دەدات لە کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ هیچ کەمپینێک و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە ئەوە رێگا پێدراو نییە.

 
سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە رایگەیاند، هیچ كەمپینێك بۆ كۆكردنەوەی پارە بەناوی هاوكاری رێگەپێدراو نییە و بۆ هیچ كەسێك یان لایەنێک نییە كەمپین رابگەیەنێت.

 
هەروەها ئەو سەرچاوەیە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە حكومەت خۆی سەرپەرشتی كۆكردنەوەی هاوكارییەكان دەكات و بۆ ئەو مەبەستەش كەمپینێكی ناوەندی و سەرتاسەری بەناوی "بەیەكەوە بەهێزترین" راگەیاندووە، كە ژمارە حیسابی بانكی تێدا دانراوە بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت هاوكاریی و بەخشینەكانیان بگەیەنن.

 
دەشڵێت "کەمپینی (بەیەکەوە بەهێزترین)ی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەردەوامە و دەتوانن هاوکاری و بەخشینەکانتان بۆ ئەم ژمارە بانکیانە بنێرن کە تایبەتن بەم کەمپینەوه : 
بانکی منارەی حکومی ژمارەی حیساب:  493  
بانکی ئەهلی ئارتی ( RT ) ژمارەی حیساب:  47186 ".

 


PM:06:45:05/04/2020