نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا هات

هەرچەندە روسیا و سعودیە بەپێی میدیاکانی روسیا نزیکن لەرێککەوتنەوە لەسەر رادەی بەرهەمهێنانی نەوت، بەلآم ئەمڕۆ ٦ی نیسان نرخی نەوت بە بەراورد بە دوێنێ کەمێک دابەزیووە.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٣٣ دۆلارو ٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتی داخستندا بە ٣٤ دۆلارو ١ سەنت بوو، لە کاتی کردنەوەدا ٣١ دۆلارو ٦ سەنت بوو.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاویش بە ٢٧ دۆلارو ٩ سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستندا بە ٢٨ دۆلارو ٣ سەنت بوو، لە کاتی کردنەوە بە ٢٥ دۆلارو ٩ سەنت بوو.

 

پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا نرخی هەردوو جۆرەکە بەرزبێتەوە.



AM:09:27:06/04/2020