وەزیری تەندروستی: هەرێمی كوردستان لەبەردەم كارەساتێكی گەورەی مرۆیی دایە

وەزیری تەندروستی هۆشداری دەدات لە دروستبوونی كارەساتێكی گەورەی مرۆیی.

 

 سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دوای راگەیاندنی توشبوونی ٤١ كەس بە كۆرۆنا لە شاری هەولێر رایگەیاند" هەرێمی كوردستان لەبەردەم مەترسیەكی گەورە و كارەساتی مرۆیی دایە". 

 

ئه‌م په‌یامه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم له‌كاتێكدایه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە وەزارەتی تەندروستی هەرێم ٤١ حاڵه‌تی نوێی تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر راگه‌یاند، له‌و رووه‌وه‌ وتی" توشبووەکان ١٧ ئافرەت و ١٥ پیاو و نۆ منداڵن بە ھەموو تەمەنە جیاوازەکان، دوو لەوان لە قەزای سۆران و سێ لە ناحیەی سیدەکان و یەك لە گوندی ھەڵەبجەی بچووكن".

 


PM:01:38:06/04/2020