بڕی سێ هەزار دۆلار دەدرێتە هەر عێراقییەک کە لە دەرەوەی وڵات ئاستەنگی بۆ دروستبووە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایدەگەیەنێت" بڕی سێ هەزار دۆلار بەو عێراقییانە دەبەخشێت كە لە دەرەوەی وڵات گیریانخواردووە و تا ئێستا بەهۆی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە داواش لە کەسوکاریان کراوە بچن بۆ وەرگرتنی پارەکە". 
 
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تیوتەر" ڕایگەیاند" بڕی سێ هەزار دۆلار بەو عیراقییانە دەبەخشێت كە لە دەرەوەی وڵات گیریانخواردووە و تا ئێستا بەهۆی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە".

هاوکات هەر لە ڕوونکردنەوەکەدا بەرپرسەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوا لە  كەسوكاری گیرخواردووان دەکات بۆ تەواوكردنی رێكارەكانی وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیەی کە بڕیارمان لێداوە، سەردانی باڵەخانەی وەزارەت بكەن. 
 
ئاماژەی بەوەشكردووە" لە رێگەی باڵیۆزخانەكانی عیراق لە دەرەوە بڕە پارەكەیان پێدەگات و  كاریش کراوە لەسەر گەیاندنی خۆراك بۆ سەدان عیراقی گیرخوارد و و نیشتەجێێ وڵاتانی دەرەوە".

 

ئەمەش لەکاتێکدایە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان ژمارەیەکی زۆر لەو وڵاتانە قەدەغەی هاتووچۆیان راگەیاندووە و ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی ئاستەنگی. 

 


PM:03:30:06/04/2020