پلەی گەرمای شارەکانی هەرێم بەرزدەبێتەوە

ماڵپەڕێکی جیهانی کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پلەی گەرمای شارەکانی باشووری کوردستان بەرزدەبنەوەو دەگەنە سەر ٢٧ پلەی سەدی.

 

ماڵپەڕی ئەکوا ویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە پلەی گەرمای شارەکانی باشووری کورردستانی بڵاودەکاتەوەو، ئەوە دەخاتەڕوو کە سەرجەم شارەکانی باشووری کوردستان بە دهۆک و سلێمانی و هەولێر و کەرکوکەوە پلەی گەرمایان لەم هەفتەیەدا دەچێتە سەرو ٢٠ پلەوەو، لە هەندێک شار وەک کەرکوک لەسەر ٢٧ پلەوە دەبێت.

 

ئەو ماڵپەڕە هەرچەندە باس لەوەش دەکات کە ئاسمانی هەرێم لە نێوان هەورو ساماڵدا دەبێت و، ناوبەناو بارانی بەهارانە دەبارێت، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.

 

ئەوە لە کاتێکدا کە هەندێک بۆچوون دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئارادایە کە پێیوایە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پلەی گەرمای بەرزدا بڵاوبوونەوەی زۆر سنور دار دەبێت.



PM:11:39:06/04/2020